فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەمڕۆ بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و رایانگەیاند کە ئەوان لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق نین و داوای جێگیرکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانییان كردووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئامادەی بوو.
هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، خستنه گفتوگۆی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقه كه پێشتریش كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ری هه‌بووه و تا ئێستاش وه‌ڵامی ئه‌و تێبینییانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نهێنی بەبێ بەشداری کورد بەڕێوەدەچێ و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش داوای جێگیرکردنی مافەکای هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دەکەن.




