كه‌ریم شنگالی: هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه

هەولێر-KDP.info- كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت دەڵێ، چوار ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کردووە، یەکێکیان بابەتی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانە و دەڵێ کە بۆ ڕەزامەندیدان لەبارەیەوە، لەبەر دەستی عەبادیی سەرۆکوەزیرانە.
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24ـدا ئاشكرای كرد "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق واژۆ كردووه، ئێستایش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان".
كه‌ریم شنگالی ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و، ئومێد دەکەین عەبادی واژۆی لەسەر بکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكایی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن"، جەختیشی کردەوە لەوەی، پاش دانوستانیان لەگەڵیاندا، ئەمەریکاییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە، هەر کارێک دەکەن بۆ بەرجەستکردنی ئەو پشتگیرییەیان.




