نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدایان تاووتو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌ر له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له داڤۆس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مارك ڕۆته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆته خۆشحاڵیی خۆی به‌م دیداره ده‌ربڕی و باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌ولێر كرد، كه ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش له شه‌ڕدا بوو و به‌رده‌وامیی هاوكاری و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هیوایشی خواست ئه‌و دیالۆگه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌ستیپێكردووه و كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان بگاته ئه‌نجامێكی باش و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتگیرییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی گه‌ل و حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه له كاتی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشدا. باسی له‌وه‌یش كرد كه ڕاسته داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوچووه، به‌ڵام بیرۆكه‌ی توندڕه‌وی ماوه و ده‌بێت هه‌وڵ و كاری جددی بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی بكرێت.
هاوكات پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ــ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێت و پێیوایه دیالۆگ ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ری و سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕوونیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كان، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بێت و ده‌كرێت هه‌ندێك له كێشه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێكی دیكه‌یش دوای هه‌ڵبژاردن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
له لایه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرا كه بڕیاره له كوێت ئه‌نجام بدرێت و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستانی له كۆنگره‌كه‌دا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك زیانمه‌ندێكی شه‌ڕی دژی تیرۆ له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا سوودمه‌ند بێت.
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هۆڵه‌ند و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌مباریه‌شه‌وه ڕۆڵی كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر به‌رز نرخێنرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى یاوه‌ڕى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.




