نێچیرڤان بارزانی و خێرا بۆرژوا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ی دووه‌م ڕۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهاندا له داڤۆس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خێرا بۆرژوا، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیکا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمى فلانده‌رزی به‌لجیكا تاووتو كرا و، هه‌ردوولا خواستی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرینگن و، تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانیت له پسپۆڕی و شاره‌زاییی هه‌رێمی فلانده‌رز سوودمه‌ند بێت به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وه‌به‌رهێناندا.
دواپێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا تیشك خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگ و هه‌وڵه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست كه بگه‌نه ئه‌نجامێكی جددی و چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، باسی سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌رێمی فلانده‌رز كرد و ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆرى به‌رز نرخاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ورووپا و له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی به‌لجیكایش، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمى فلانده‌رزی كرد بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا و، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی فلانده‌رز تا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى یاوه‌رى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.




