نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕا‌شد ئه‌لغه‌ننووشی كۆ بووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ ڕا‌شد ئه‌لغه‌ننووشی بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیى دیار، سه‌رۆكى پارتى نه‌هزه‌ى توونسى كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 به‌ڕێوه چوو و، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و شاندى یاوه‌رى ئاماده‌ی بوون، دوادۆخى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌تى تاووتو كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى توونس له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا كردنه‌وه‌ى كونسڵخانه‌ى توونسیان له هه‌ولێر به پێویست زانى.
دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و كێشانه‌ى هاتوونه‌ته ئاراوه به‌گشتى و دیالۆگ و گفتوگۆ كه باشترین شێوازه بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




