نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى، دۆخى عێراق به گشتى و دواپێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به‌تایبه‌تى، خسته به‌ر باسه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ جێفرى فێلتمان جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى، كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 و له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا به‌ڕێوه چوو و، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌م دیداره ده‌ربڕى و تیشكیان خسته‌ر دۆخى عێراق به‌گشتى و دواپێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به‌تایبه‌تى.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كارى ئه‌و لیژنه ته‌كنیكیانه پێشكه‌ش كرد كه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان ده‌ستیان به كار كردووه، باسى له دواسه‌ردانى خۆیشى بۆ به‌غدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى ئاواره‌كانیشه‌وه ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان له پرسى ئاواره و په‌نابه‌راندا هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش كردووه و به‌شدارى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستانى له كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقدا له كوێت به پێویست زانى. چۆنیه‌تیى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، یارمه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كریستیان و ئێزدییه‌كان و به‌رده‌وامیى ئه‌و یارمه‌تیانه، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




