نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى پابه‌ندییان به دیالۆگ و چاره‌كردنى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى پابه‌ندیى خۆیان به دیالۆگ و چاره‌كردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه. بڕیاریشیان دا، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان، چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن، كه ماوه‌یه‌كه هه‌نارده‌كردنى ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك.
له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كى كورتدا كه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/12/2018 ساز درا و، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و شاندى یاوه‌رى تێیدابه‌شدار بوون، دواپێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ تاووتو كران و، جه‌خت له به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌كردنى كێشه‌كان كرایه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به دیالۆگ و چاره‌كردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پرسى نه‌وت و كێشه‌كانی ئه‌م بواره كرا و بڕیار درا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن، كه ماوه‌یه‌كه هه‌نارده‌كردنى ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك.




