نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا، جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و كارن كاراپێتیان سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌رمینیا، جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیراندا، كه له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندیى ئابووریى جیهاندا له داڤۆس بوڕێوه چوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ده‌رفه‌تى ئه‌م دیداره ده‌ربڕى و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن، وه‌ك ژێرخان و وزه و ئابوورى و ئه‌و بوارانه‌ى كه ئه‌رمینیا شاره‌زایى و پسپۆڕیى تێدا هه‌یه و ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
هاوكات هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى ئه‌رمینیا له هه‌ولێر كه پێشتر ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى ئه‌رمینیاى له‌سه‌ر دراوه بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها باس له كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ئاسمانیى نێوان هه‌ولێر و یه‌ریڤان له داهاتوودا كرا له كاتێكدا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.
تاووتوكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




