شا عەبدوڵڵا: هەرێمی کوردستان دۆستی زۆری هەیە

هەولێر-KDP.info- شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن لە داڤۆس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی دڵنیا كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان دۆستی زۆری هه‌یه و به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له داڤۆسی سویسرا له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدووڵای دووه‌م ـ شای شانشینی ئوردنی هاشمی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌نشکۆ شای ئوردن خۆشحاڵیی خۆی به دیداری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و عه‌ممانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی له حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
خاوه‌نشکۆ پشتیوانیی خۆی و شانشینی ئوردنی بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق نیشان دا و به پێویستی زانی ئه‌مه بكرێته هه‌نگاوی كرده‌یی، سه‌رۆكوه‌زیرانیشی دڵنیا كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان دۆستی زۆری هه‌یه و به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به دیداره‌که، سوپاسی خاوه‌نشکۆ شای ئوردنی كرد بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیی شانشینی ئوردنی هاشمی بۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه جیاكاندا و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ممان و فراوانكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دووپات كرده‌وه.
دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و مرۆییی ناوچه‌كه و دوا دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و به سه‌ره‌تایه‌كی باشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا زانی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌ستووری عێراقه‌وه نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی ئوردن و خودی خاوه‌نشکۆی بۆ هاندانی هه‌ردوولا له دیالۆگ و گفتوگۆ، به پێویست زانی.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکوه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و د. ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده بوون.




