٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info-  ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان و پاشای ئوردن لە داڤۆس کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

دوێنێ سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە یاوەری شاندێک گەیشتە داڤۆس و ئەمڕۆیش لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن لە داڤۆس کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوو کرا و گفتوگۆیش لە بارەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجام بدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار