٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتگیری لە عەفرین، تاراوگەنشینان لەبەردەم بارەگای یەکێتیی ئەورووپا کۆ دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  بۆ سەرکۆنەکردنی لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ شاری عەفرینی ڕۆژئاوا کوردستان، رەوەندی کورد لە ئەورووپا لەبەردەم بارەگای یەکێتیی ئەورووپا خۆپێشاندان ساز دەدەن. ئەنەکەسەش داوا لە تاراوگەنشینان دەکات، وەک هەڵوێستێکی نەتەوەیی لە تەواوی ئەورووپا خۆپیشاندان ساز بدەن و دەنگی ناڕەزایەتییان بگەیێننە یەکێتیی ئەورووپا.


ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا خۆیان لەسەر سنوور کۆ کردووەتەوە و دەیانەوێ پەلاماری شاری عەفرین بدەن. کوردانی تاراوگەش ەل ڕێگەی سەرکۆنەکردنی ئەم لەشکرکیشییە، لە خۆپێشاندانی مەدەنیانە هەڵوێست دەگرن.

نەسرەدین ئیبراهیم، سکرتیری گشتیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''بە مەبەستی پشتگیری لە شاری عەفرین و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە،  لە ٢٨ ئەم مانگە رەوەندی کورد لە برۆکسل لە بەردەم یەکێتیی ئەورووپا خۆپێشاندان دەکەن، ئێمەش داوا لە رەوەندی کوردی دەکەین وەک هەڵوێستێکی نەتەوەیی ئامادە بن و پشتگیری بکەن و داواکارییەکانیان بگەیێننە یەکێتیی ئەورووپا."

نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە ئەورووپا لە راگەیاندراوێکیدا کە کۆپیێکی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی ناردووە، داوای لە رەوەندی کورد کردووە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەورووپا خۆپێشاندان بکرێن، بۆ پشتگیری لە شاری عەفرین و لەشکرکێشیی سوپای تورکیا.

خۆپێشاندانەکانی ئەنەکەسە ڕێکیان دەخات، لە (بەرلین و کۆپنهاگن و و ڤیەنا و بێرن و فرانکفۆرت و ئۆسڵۆ) دەبن.

شاری عەفرین دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سووریا لەسەر لێوارەکانی رووباری عەفرینە و، لە رۆژئاوای شاری ئیعزازە. لە رووی ئیدارییەوە سەر بە شاری حەلەبە و لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب هەیە و لە باكوور و رۆژئاوایشەوە سنوورەكانی توركیا.

بەپێی ئامارەكانی فەرمیی سووریا، لە 2012 ژمارەی دانیشتوانی عەفرین زیاتر لە نیو ملیۆن كەسە، بەڵام سەرچاوە كوردییەكان باسی زیاتر لە ملیۆنێك دەكەن.

کــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار