نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته داڤۆس

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته داڤۆس له سویسرا كه له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٣/١/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، سه‌رۆكوه‌زیران، پاشا، سه‌ركرده‌كانى جیهان و میوانانى باڵاى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و خوانێكى ئێواره ده‌كات كه له‌لایه‌ن كڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان و خاتوو هیلدێ شوابى هاوسه‌رییه‌وه ڕێكخراوه.
سبه‌ى چوارشه‌ممه و ڕۆژانى دواتر نێچیرڤان بارزانى له چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شدارى ده‌كات و له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى جیهان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت.




