سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی کرد و هیوای ته‌ندروستی و سەلامەتی بۆ خواست.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی١ی٢٠١٨ له شاری هه‌ولێر سەرۆک مەسعوود بارزانی به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و دڵنیابوون له ته‌ندروستی سه‌ردانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆک بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد و هیوای ته‌ندروستی و سەلامەتی بۆ خواست.
له‌و دیداره‌دا هەر دوولا بیروڕایان له باره‌ی باردۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که و دوا پێشهاتەکان و پرۆسه‌ی سیاسیی کورستان ئاڵوگۆڕ کرد.




