٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامی ئەتروشی: دیاره‌ كه‌ تاران دەیەوێ کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارە بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، پێی وایە، لە ئێستا و پاشه‌ڕۆژیشدا پارتی و یەکێتی دوو ھێزی سەرەکی و گرینگن لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێم بۆ ئێران، واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاران دەیەوێ کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارە بکرێن.

سامی ئەتروشی پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "حکوومەتی شەرعی لە ھەرێمی کوردستان ئەوەیە لە پەرلەمان ھەڵبژێردراوە. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ئەمڕۆ ھەندێ لایەن خۆیان لە حکوومەت کێشاوەتەوە، بەڵام وێڕای ھەموو کەموکوڕییەکان، بێگومان حکوومەتی هه‌رێم شەرعیەتی خۆی ھەر ماوە و، لەلایەنی وڵاتانی بیانی و بەغدایشه‌وه‌ ددانپێدانرە. له‌ هه‌موو بارێكدا حكوومه‌تی هه‌رێم نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان دەکات و تا ھەڵبژاردنەکانی دابێ ھەر بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتدا دەکرێت.''

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کۆبووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەیش سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
ئەتروشی له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌وه‌ ده‌ڵێ ''بانگھێشتکرنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بۆ تاران و وڵاتانی دیکە، ئەوە دەگەیه‌نێت، پارتی و یەکێتی دوو ھێزن لە ھەرێمی کوردستان كه‌ بە ھیچ شێوەیەک نادیته‌ ناگیرێن و ھەمیشە رۆڵ و پێگەیان لە ناوچەکەدا هه‌یه‌ و ده‌مێنێ''، گوتیشی ''پێموایە لە پاشه‌ڕۆژیشدا ئەوە ڕوونه‌ كه‌ پارتی و یەکێتی رۆڵی سەرەکییان دەبێت، چونکە ئەگەر بەغدا و تاران بیانخواستبا پارتی و یەکێتی رۆڵیان نەمێنێ، بەو شێوەیە مامەڵەی فەرمییان لەگەڵ نەدەکرد تا دوای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.''

به‌ باوه‌ڕی سامی ئەتروشی، بانگھێشتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شاندەکەی بۆ تارانی پایتەختی ئێران، به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ تاران دەیەوێ کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارە بکرێن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار