٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە تاران.

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کۆبووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەیش سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانین و بڕیاریشە سبەینێ کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام دەدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار