سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته تاران

هەولێر-KDP.info- كونسوڵخانه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی تاران ده‌كات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌و‌ره به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه".
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئامانج و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاری نه‌خستووه‌ته روو.




