ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له دیالۆگێكی جیددیی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ده‌كات

هولێر-KDP.info- له دیداریاندا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، برێت مه‌كگۆرگ و شاندی یاوه‌ری، پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه و گفتوگۆیه‌كی جیددی له‌نێوان هه‌ردوولادا نیشان دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیى هاوكاری و پشتگیریى هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نگریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌ندریۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و، هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه، مووچه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.
شانده‌كه پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه و گفتوگۆیه‌كی جیددی له‌نێوان هه‌ردوولادا نیشان دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیى هاوكاری و پشتگیریى هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نگریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنی ڕۆڵی هاوپه‌یمانان كه ساڵانی ڕابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعشدا ڕۆڵیكى گه‌وره‌یان گێڕا، به پێویستی زانی هاوپه‌یمانان له هاندانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی كه چه‌ند هه‌نگاوێكی باش چوونه‌ته پێشه‌وه. به‌ڕێزیان ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكی جددی له قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك كه له به‌رژوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش، سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی و دیالۆگی جیددی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




