نێچیرڤان بارزانی: مووچە بەردەوام دەبێت..گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا سەرەتایەكی باشە

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر چەند بابەتێك دەستی پێ كردووە و چەند لیژنەیەك لە نێوان ھەردوولادا پێك ھێندراون.
نێچیرڤان بارزانی، له كۆنگره‌ی حه‌فتانه‌ی میدیایی خۆیدا، ئاماژه‌ی به گفتوگۆكانی نێوان شانده‌كانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "ئه‌و گفتوگۆیانه به سەرەتایەكی باش ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره بكرێن و پێوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ببێته‌وه و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادا بێت. له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه كه په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی ناوخۆوە قسه كراوه، وەك ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان به باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
سەرۆکوەزیران گوتی: "لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه‌ته به‌غدا و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له به‌غدا كۆبوونه‌وه هه‌یه".
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بڕیارێكی درووست نه‌بووه له ڕووی كاته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و به‌و بڕیاره نیگه‌ران بووین، وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووش ئه‌وه‌ی له توانایاندا بووه كردوویانه و ڕێز و حورمه‌تمان بۆ ئه‌و براده‌رانه هه‌یه. ده‌رباره‌ی وه‌زیره‌كانیش پرسێكی یاساییە و ده‌بێت ده‌ست له كار بكێشنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، ده‌رباره‌ی بانگهێشتكردنی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ به‌غدا گوتی: "ڕاسته بانگهێشتنامه‌مان پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام دیار نییه خۆم، یان كه‌سێكی دیكه به‌شداریی ده‌كات، چونكە لە كۆنگرەی داڤۆسیش بانگهێشت كراوین".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت دیدارێك له نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێک بێنێت، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئاگاداری هیچ بابه‌تێكی له‌و جۆره نین، به‌ڵام به‌شداریی له لوتكه‌ی داڤۆس ده‌كه‌ین و له په‌راوێزدا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیامان ده‌بێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان جیاوازی هه‌یه و لە مانگێك پێش ئێستا باشتره و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه، ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ماوه له به‌غداوه بدرێت".
لەبارەی دابه‌شكردنی مووچه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به گوێره‌ی ئه‌و داھاتەی له به‌رده‌ستدایه دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌كه‌ین كە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بخرێتەڕوو".
سەبارەت بە بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هه‌ڵوێستی ئیمه جێگیره و له كۆبوونه‌وه‌كانیشماندا له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌مان باس كردووه، كه پێویسته داواكاری و مافه‌كانمان ڕه‌چاو بكرێت".




