ئەمڕۆ حكوومەت لەبارەی دوو تەوەرەوە كۆ دەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەر بكات، یەكێك لەوانەیش، كەمكردنەوەی رۆتینە لە دامودەزگا حكوومییەكاندا.
لەو بارەیەوە، بەپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان د. نووری عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرە بكات".
پێوەست بە تەوەری كۆبوونەوەكەیش، د. نووری گوتی، "تەوەری یەكەم گفتوگۆكردن دەبێت دەربارەی ئەو خزمەتانەی حكوومەت پێشكەشی ھاووڵاتیانی دەكات و تەوەری دووەمیش كەمكردنەوەی رۆتینات دەبێت لە دامودەزگا حكوومییەكاندا".
بڵند ئیبراھیم




