مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە ئیسماعیل عەزیز دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز ئیسماعیل عەزیز..
دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (ئەحمەد)ـی كوڕتان بە هۆی كارەساتێكی دڵتەزێنەوە.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خزم و كەسوكارتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و كۆچی دوایی (ئەحمەد)ـی كوڕتان، دواكۆستی خانەوادەكەتان بێت.
اناللە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سەرۆك
15ـی1ـی2018




