حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانى به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانى به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كات و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى بۆ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018، له نێوەڕاستی به‌غدا، دوو تەقینەوەی خۆکوژی گۆڕه‌پانێكى كرێكارانیان كرده ئامانج و بە هۆیەوە به ده‌یان كه‌س گیان له ده‌ست دا و بریندار بوون.
سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت لەوبارەوە ڕایدەگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشه تیرۆریستیانه ده‌كات و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گەڵ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕێت، هیواى زوو چاكبوونه بۆ برینداران ده‌خوازێت.




