شاندەکەی ههولێر و بهغدا لەکۆبوونەوەدان
__2018_01_04_h20m3s37__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- دوای سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بۆ بەردەوامی دان بەکۆبوونەوەکان ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی عێراق گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەئێستاشدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی ھەرێم لەکۆبوونەوەدان.
بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "شاندەکەی حکوومەتی عێراق گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان و لەئێستادا لەوەزارەتی ناوخۆ ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێم وبەغدا لەکۆبوونەوەدان و کۆبوونەوەکەش بەردەوامە."
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق باسی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان و دەروازەسنوریەکانیان کردووە، بۆدرێژەپێدانی کۆبوونەوەکانیش شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و بەپێی ڕاگەیندراوی کۆبوونەوەی رابردوو ئەنجامەکانی ئەرێنی بووە."
بڵند ئیبراھیم




