وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی هەولێر و بەغدا به بەرهەمدار ناو ده‌بات
__2018_01_13_h17m11s11__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، بۆ چاره‌کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لە بەغدا کۆ بوونەوە. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش کۆبوونەوەکە به بەرهەمدار وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شەممە، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و ئەندامەتیی مەولوود باوەموراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕگەی سلێمانی، تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕگەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر سه‌ردانی بەغدایان كرد.
لیوا سەعد مەعن گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، له ڕاگه‌ییێندراوێكدا، کۆبوونەوەیەکی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به بەرهەمدار ناو ده‌بات و گوتی، كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان به هۆی نه‌بوونی پێوه‌ندیی حه‌قیقییه‌وه بووه.
مەعن ده‌ڵێ، نیازی ڕاستینه ڕێچاره‌ی گونجاوه بۆ كۆی كێشه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان، هه‌ڵبه‌ته بابه‌تگه‌لێكی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی نێوخۆ خراونه‌ته به‌ر باسه‌وه، به نموونه به‌ڕێوه‌ڤه‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه و پاسه‌پۆرت و ئه‌وانی دیكه، ''دووشه‌ممه‌ی دابێ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وردتر بۆ كۆی ئه‌م پرسانه به‌ڕێوه ده‌چێت.''
زریان زیاد




