کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان دەستی پێکرد
_-_Copy__2018_01_12_h13m28s33__HK.jpg)
ڤاتیکان-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ڤاتیکان و سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسیس کە پاپای کاسۆلیکەکانی جێهانیشە، کۆبوویەوە. کۆبوونەوەکە ٤٠ خوڵەکی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان لە کۆبوونەوەدایە.




