حكوومه‌ت وه‌ڵامی دایه‌وه: عه‌بادى له قسه زیاتری نه‌بووه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به جیددینهبوون له چاره‌ی كێشه‌كان ناو ده‌بات و ڕایده‌گه‌یێنێ، تا ئێستا له قسه زیاتری نه‌بووه و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه لیسته‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شیان بۆی ناردووه، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه!.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى دوێنێى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه هه‌فتانه‌ییه‌كه‌یدا له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/12/2018 سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامی دایه‌وه.
دزه‌یى به ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاندووه، لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه ئیتر بوونه‌ته مۆده‌یه‌كى هه‌فتانه و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه، نامانگه‌یه‌نێته هیچ ئه‌نجامێك!. ته‌نیا به قسه و لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێنه‌كراو، هیچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جیددى بكات و به‌پێى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت. هیوادارین ئیتر له قۆناغى لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و قسه‌ى دووباره ده‌رباز ببین و هه‌نگاوى كرده‌یى بنرێن!.
سه‌فین دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: له‌وه‌تاى به‌ڕێز عه‌بادى له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه قسه ده‌كات، به شێوه‌یه‌كى كرده‌یى تا ئێستا له قسه زیاتر نه‌بووه و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه لیسته‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه!.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، له سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان بترازێ، هیچ ناو و پێناسه‌یه‌كى دیكه هه‌ڵناگرێت!. هاووڵاتیانى كوردستان باش له‌م ڕاستییه تێگه‌یشتوون و وایان لێهاتووه به‌رله‌وه‌ى له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا قسه بكرێت، ده‌زانن چى ده‌گوترێت، چونكه هه‌مان وشه و هه‌مان ڕسته‌ى دووباره‌ن و هیچى تر!.
دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ژمارانه‌ى به‌ڕێز عه‌بادى له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به ته‌واوى زانیاریى هه‌ڵه‌ن و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوویشدا كاتێك كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت بۆ وردبینى، ژماره ڕاسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڕاستییه ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌ڕێز عه‌بادى له‌و لێدوانانه‌دا پشتى به زانیاریى ڕاست نه‌به‌ستووه!. جگه له‌وه‌ى پێشتر به ژماره وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌مان داوه‌ته‌وه و پێویست ناكات چیترى له‌سه‌ر بڵێین!.




