دادگای فیدراڵی: هەر ١٠٠ هەزار ئیزدی کورسییەکی لە پەرلەمان دەبێت

دهۆک-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری داوە، بە گوێرەی سەرژمێری کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکهاتەی ئیزدی بدرێت.
ئەمرۆ، چوارشەممە (١٠-١-٢٠١٨)، ڤیان دەخیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵ ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاری ژمارەی ١١ی ٢٠١٠ی دەرکردووە تایبەتە بە ژمارەی کورسیی پێکهاتەی ئیزدییان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق."
ڤیان دەخیل گوتی: "گوتەبێژی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ژمارەی پێکهاتەی ئێزدییان لەبەرچاو بگیرێت و بە پێی ژمارەکەیان کورسییان پێ بدرێت."
گوتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەوەیشی گوتبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئاماری دەنگدەران، هەر ١٠٠ هەزار کەس مافی وەرگرتنی کورسییەکی لە ئەنجومەن هەیە."
کـــاروان بـــاعەدری




