د.كه‌یوان ئازاد: نابێ چاوەڕێی دانوستان لەگەڵ عەبادی بکەین..ریفراندۆم بەرهەمی دەبێت
__2018_01_10_h17m11s59__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- پڕۆفیسۆر دكتۆر كه‌یوان ئازاد دەڵێ، نابێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی دانوستان بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئەوانیش وڵام نه‌دەنەوە، بۆیه ده‌بێ له‌گه‌ڵ چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان هه‌وڵ بدات مانگانه مووچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی بدات و پشت له به‌غدا بكات و، چیی دیكه ڕێگه بۆ غرووری عه‌بادی خۆش نه‌كات.
پڕۆفیسۆری مێژووی كورد له زانكۆی سلێمانی، كه‌یوان ئازاد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا خۆی ڕێك بخاته‌وه و چیی دیكه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات له به‌غداوه مووچه بێت، كه ده‌شبینین، حه‌یده‌ر عه‌بادی غروور گرتوویه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان، بۆیه داوا ده‌كه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاكسازیی ڕاسته‌قینه له مووچه‌ی خانه‌نشینانی پله باڵا تا خواره‌وه، كه به نایاسایی خانه‌نشین كراون و، هه‌ر ئه‌وانیشن باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ده‌توانێت به‌و داهاته‌ی كه هه‌یه مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی بدات."
كه‌یوان ئازاد ده‌ڵێت: "پێویسته ئیدی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كات، پشت له عه‌بادی بكات تا به‌غدا به خۆیدا بچێته‌وه و له‌و خه‌وی غرووره خه‌به‌ری بێته‌وه. به ڕای من ئێمه جگه له كێشه‌ی مووچه، کە ئه‌گه‌ر چاكسازی ڕاسته‌قینه بكه‌ین و داهاته‌كان كۆ بكرێنه‌وه، ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتره له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی عێراق."
له‌باره‌ی گرنگیی جوگرافیای كوردستان لای ئه‌وروپاییەکان و ئه‌مریكا، كه‌یوان ئازاد‌و گوتی: "ئه‌مریكا و ئه‌وروپا زۆر كوردستانیان لا مه‌به‌سته، كه خاكێكی زۆر كاریگه‌ره، میلله‌تێكی باش له‌سه‌ر ئه‌م خاكه دەژین، سه‌ركردایه‌تییەكی حه‌كیمانه‌مان هه‌یه، كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، دۆزی كوردی گه‌یانده ناوه‌نده‌كانی جیهان، بینیشمان له شه‌ڕی دژی داعشدا چۆن ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا به ئه‌مریكاوه هاوكاریی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كرد، ئێسته‌ش مه‌به‌ستیانه كوردستانێكی به‌هێز له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت."
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان كه به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتوون، كه‌یوان ئازاد گوتی: "هه‌میشه كورد له مێژوودا دۆزی خۆی گه‌یاندووه‌ته لووتكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كورد كه شكستی هێناوه، به ده‌ستی ناوخۆ و به هاوكاریی دووژمنان بووه، بینیشمان له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا، چه‌ند كه‌سێكی خیانه‌تكار بوونه هۆی ئه‌وه‌ی خاكی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكرێت و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دوا بكه‌وێت، هه‌میشه كورد كاتێك له سه‌ركه‌وتنه‌كان گه‌ڕێندرابێته دواوه، ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ڕۆیشتووه‌ته‌وه بۆ لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن."
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و گرنگییەکەی بۆ ئاینده‌ی كورد، ئه‌و پڕۆفیسۆره ده‌ڵێت: "ڕێفراندۆم سه‌نەدێكی نه‌ته‌وه‌ییه به‌ده‌ست كورده‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو دنیا كه كورد به ئاشتی داوای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازیی خۆی ده‌كات، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا، بۆیه من پێم وایه له ئاینده‌یه‌كی زۆر دوور نابێت، ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌رهه‌می ده‌بێت."
هێڤیار هەڵەبجەیی




