٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری مووسڵ، ١٠ پۆستی ئێداری لە کورد ستێندراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای دەکات، لەوەتەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەشکرکیشییان کردووە و دەستیان بەسەر ناوچەگەلێکی سنووری کوردستاندا گرتووە، بە هەموو شیوەیەک دژایەتیی کوردیان کردووە و پۆستە ئێدارییەکان لە چنگ دەرهێناون.

ڕووداوەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کە بەرەنجامی ڕێککەوتنێکی نهێنی چەند سیاسیێک و فەرماندەی سەربازیی الەنێکی کوردستانی و بەغدا بوو، لەشکرکێشیی حەشدی‌شەعبی و ‌زیەکانی عێراقی بە دوای خۆیدا هێنا و، خورماتوو و کەرکووک و ناوچەگەلێکی دیکەی باشووری کوردستانیان داگیر کرد.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بەرکات شەمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، "بە هەموو شیوەیەک دژایەتیی کورد دەکەن. یەکێک لە هەوڵەکانیان ئەوە بوو، کورد لە پۆستە ئێدارییەکانی پارێزگای مووسڵ و دەوروبەری دوور بخەنەوە، ئەوەتا تا ئێستا نزیکەی ١٠ پۆست لە دەست کورد دەرهێنراون."

ئەو زانیاریی دا کە بە کەیفی خۆیان پۆستەکان دەگۆڕن و ''تەنیا لە شنگال ٤ پۆست گۆڕاون. بەڵام لای ئێمە هیچ شەرعیەتێکیان نییە و خەڵکیش مامەڵەیان لەگەلدا ناکەن، چونکە ئەو پۆستانەی پێشتر شەرعیەتیان ماوە و دەمێنێ، هەڵبەتە پلانیشیان هەیە ئەو پۆستانەی  لە نێو مووسڵیش لە دەستی کورددا ماون بگۆڕن."

ئەو پۆستانەی کە لە دەست کورد دەرهێندراون، بەڕێوبەری ناحیەی سنوونێ، ناحیەی گرعوزیر، و ناحیەی قەیرەوان و پۆستی قایمقامی مووسڵ و، لە نێو مووسڵیش بەڕێوبەری ئاوی پارێزگای مووسڵ و هەروەها پۆستی ناحیەی قەراج لە مەخموور کە ئەو پۆستەش بە واڵایی ماوەتەوە.
شەمۆ گوتیشی، زانیاریی هەیە کە بەرێوبەری وەبەرهێنانی مووسڵ کە پشکی کوردە لە کارەکەی دوور بخەنەوە.

کــــاروان بـــــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار