ئه‌و رێگایانه‌ی رووداوى هاتوچۆ لێیان روو ده‌دات، به‌دواداچوونیان بۆ دەکرێ
__2017_10_24_h14m46s8__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كۆ بووەوه و بڕیاری دا، به دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه رووداوى هاتوچۆیان زۆر تێدا روو ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه9/1/2018، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجام دا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه دانرا له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كان به‌تایبه‌ت رێگه‌وبانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
له به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه دانرا بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و، كارى جیددى بكه‌ن بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه تا ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى رووداوى هاتوچۆى زۆریان تێدا روو ده‌دات بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان بكرێت و رێگاكان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.




