فهلاح مستهفا: ئەگەر ئاغاى موحسین ڕهزایى هەر بەڵگەیەکى هەیە با بیخاتەڕوو

ههولێر-KDP.info- بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت، به جێگرى کۆنسووڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئیرانی ڕاگهیاند، لێدوانى ئەمیندارى ئهنجوومهنى دهستنیشانكردنی بهرژوهندییهكانى ئێران پێچەوانەى بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پەیوەندى دوولایەنە، ''ئەگەر ناوبراو هەر بەڵگەیەکى هەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە با بیخاتەڕوو.''
فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت، لەگەڵ سیامەک بوڕهانى جێگرى کۆنسووڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئیران لە هەولێر کۆ بووەوە و، بە فەرمى نیگەرانی و ناڕەزاییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى گەیاندە کۆمارى ئیسلامیى ئێران سەبارەت بە لێدوانێکى ئاغاى موحسین ڕهزایى ئەمیندارى ئهنجوومهنى دهستنیشانكردنی بهرژوهندییهكانى ئێران، کە گوایە خۆپیشاندانهكانى ئێران له ههولێرهوه پلانى بۆ دانراوەو بهڕێوه دهبرێن.
لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بهڕێوه چوو و، عبدالله ئاکرەیى بەرێوەبەرى گشتى لە فەرمانگە ئامادەی بوو، فەلاح مستەفا گوتى، لێدوانى ئەمیندارى ئهنجوومهنى دهستنیشانكردنی بهرژوهندییهكانى ئێران پێچەوانەى بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پەیوەندى دوولایەنە. چونکە قسەکانى چەند تۆمەتێکى هەڵبەستراوى بێبنەمایە و یەکەم جاریش نییە ئەم تۆمەتانە لەلایەن گەورەبەرپرسانى ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
داوایشى لێدەكەین ئەگەر ناوبراو هەر بەڵگەیەکى هەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە با بیخاتەڕوو.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت دووپاتى کردەوە کە ئەم لێدوانە بە هەڵوێستێکى نەگونجاو دەبینین و دژى پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە، هاوکات جەختى کردەوە کە حکوومەتى هەرێم خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ تەواوى وڵاتانى ناوچەکە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
پاشان سیامەک بوڕهانى جێگرى کۆنسووڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران گوتى، من ئەو نیگەرانیانەى ئێوە بە هەند هەڵدەگرم و دەیگەیەنمە بەرپرسانى باڵاى وڵات لە تاران.
وێڕاى خستنەڕووى چەند سەرنج و تێبینیەک، گوتیشى، ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ حکوومەتى هەرێم دەکەین و هەردوولا لەسەر ئاستى باڵا کۆکین لەسەر بەردەوامبوون و فراوانبوونى پەیوەندییەکانى نێوانمان. بۆ ئەم مەبەستە لێکتێگەیشتن بۆ سەرجەم پرسەکان هەیە.




