نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ شاری سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/1/2018 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، سه‌ردانی به‌رێز كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ى به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی كرد و ڕێز و سڵاوی سه‌رۆك بارزانی به به‌ڕێزیان گه‌یاند و هیوای خواست له‌مه‌ودوا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێت.
له دیداره‌كه‌دا گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و گیه‌كڕیزیی و یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كانی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه دووپات كرایه‌وه. گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.





