پارتی و یەکێتی، یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا دووپات ده‌كه‌نه‌وه

سلێمانی-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە سلێمانی، جەختیان لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا کردەوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/1/2018ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێك خرا.
سه‌ره‌تا مه‌لابه‌ختیار وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی "به ناوی خۆم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنان ده‌كه‌ین نوێنه‌رانی میدیاكان و بێگومان هه‌ر هاتنتان به‌م هه‌موو كه‌ناڵه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌زانن و، ده‌شزانن ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌ڕای كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌كان، هێشتا پرۆسه‌ی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و عێراق، پرۆسه‌یه‌كه ئه‌ركێكی زۆری هاوبه‌شی ئه‌م دوو حزبه و حزبه‌كانی دیكه له عێراق و كوردستان ماوه ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌ركیشمانه له هه‌رلایه‌ك كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌مان بووبێت ڕاستی بكه‌ینه‌وه و هه‌ڵیانسه‌نگێنین و به‌رده‌وام بین له خه‌بات له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كانی دیكه‌مان كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو دۆستانی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ناوچه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانن ئێمه هه‌میشه به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر كه هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر بوون كه عێراق، عێراقێكی دیموكراسی فیدرالی ڕاسته‌قینه بێت".
مه‌لابه‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئێستا كه ده‌رگای پرۆسه‌ی دیالۆگ و دانوستان لەنێوان ئێمه و به‌غدا ورده ورده ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر ئێمه‌ین و هه‌ر كوردین و هه‌ر هه‌رێمی كوردستانین و پابه‌ندین به ده‌ستوور و بێگومان به پشتیوانیی دۆسته‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌مانه‌وێ دانوستانی ئێستا كه‌متر نه‌بێت له‌و دانوستانه‌ی پێش و دوای ڕووخانی سه‌ددام له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بوو كه لایه‌نه سیاسییه‌كان باش ده‌زانن یه‌كێتی و پارتی پێش ڕووخان چیمان كردووه بۆ دۆستایه‌تیكردنی ئه‌و حزبانه و دوای ڕووخانی سه‌ددامیش جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعوود چی‌یان نه‌كردووه، هیچ شتێك نه‌ما نه‌یكه‌ن له به‌غدا دوای هه‌فته‌یەک له ڕووخانی سه‌ددام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م عێراقە بێته سه‌ر پێی خۆی. كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریش له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه له دوای 2003وه تا ئێستا و پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌یش، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئێمه بووه و ئه‌ركی پێشمه‌رگه و قوربانیدان بووه، بێگومان هیچ درێخیمان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له مه‌ترسییه‌كانی دوای ڕووخانی سه‌ددام له پیلانه‌كانی به‌عسییه‌كان و چ پیلانی دۆستانی به‌عسییه‌كان ڕزگاری ببێت و كاتێك داعش‌یش هاتووەته پێشه‌وه ئێمه پێش سوپای عێراق و به شه‌ش ساڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رسنگمان له داعشه‌كان گرت و، ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركمان بوو جێبه‌جێمان كرد و ئێمە زه‌مینه‌مان خۆش كرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن به‌دی بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا مه‌لابه‌ختیار ئاشكرای كرد "ئێستا به‌داخه‌وه به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره بووین و پێمانوایه ئه‌گه‌ر ئێمه كه‌موكوڕیشمان هه‌بووبێت، به‌ڵام زۆر له‌وه كه‌متره كه حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق سیاسه‌تێكی وای به‌رامبه‌ر ئێمه كردووه، به ڕاستی ئێمه سه‌رمان سوڕماوه، ئه‌م مێژوو هاوبه‌شه و ئه‌م هه‌موو خوێن و خه‌باته هاوبه‌شه هیچی دادی ئه‌وه‌ی نه‌دا كه به‌م غرووره سه‌ربازییه‌وه و به‌م په‌رچه‌كرداره سه‌ربازییه ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، له‌سه‌ر چی؟ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ڕیفراندۆممان كردووه؟ نه پێشقه‌ره‌وڵی هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر بووین و نه هیچ دوژمنێكی شیعه و سوننه‌مان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته و نه له‌ژێره‌وه پیلانمان له‌م حكوومه‌ته گێڕاوه، ته‌نها پره‌نسیپێك هه‌یه له دیموكراسی پێی ده‌ڵێن ڕیفراندم و ئێمه‌ش خۆمان به هێزی دیموكراسی ده‌زانین. هه‌ڵه‌مان كردبێت، چاكمان كردبێت، دیققه‌تمان باش به‌كارنه‌هێنابێت، بایی ئه‌و په‌رچه‌كرداره نه‌بوو كه به‌رامبه‌ر ئێمه به‌كارهاتووه به هه‌موو حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و به هه‌موو ئیمكانیاتێك، ئه‌و دۆخه خوڵقا كه خوڵقاوه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌دواوه كه جێگه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كمانه".
هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه دوای ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه و ئێستاش كه هه‌ڵبژاردن هاتۆته پێشه‌وه زۆر به گرینكمان زانی یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین بۆ تاتووكردنی ته‌واوی جومگه‌كان، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی عێراق، دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌ڵبژاردن له كوردستان، هه‌ڵبژاردن له ناوچه كێشه له‌سه‌ركان، نێوانی یه‌كێتی و پارتی خۆی، نێوانی یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و قۆناغه‌ی كه پێی گه‌یشتووه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تا ئێستا حكوومه‌تێكی عێراق گرتوویه‌تییه به‌ر، جارێ دڵنیا نین له‌وه‌ی ئێمه بتوانین له‌م ماوه كه‌مه هه‌موو كشێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی نراون حكوومه‌تی هه‌رێم ڕازی بووه له‌سه‌ر داهات و بودجه و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌رگا كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه هه‌نگاوی و دڵخۆشكه‌رن و قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وە، ئه‌مه‌ش هه‌ر قسه‌ی دڵخۆشكه‌رن".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیشه‌وه ڕایگه‌یاند "ئومێده‌وارین یه‌كێتی پارتی وه‌ك چۆن له مێژوودا ده‌ستبه‌ر بووین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌ڵا و بگره‌یه‌ی له‌سه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه ناشارێته‌وه كه بنه‌ماكانی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه له كوردستاندا و هێزه‌كانی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه له كوردستاندا، هێشتا هه‌ردوولامانین و دیاره بنه‌ماكان چۆن ده‌پارێزین و كه هاته سه‌ر ته‌نگانه‌ش چۆن خوێنی بۆ ده‌ڕێژین. ئومێده‌وارین قۆناغه‌كه كه نوێییه، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه كراون به هه‌موومان هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین چاره‌سه‌ر بكرێن و كێشه‌ی ئابووریی خه‌ڵك له كاره له‌پێشینه‌كانی هه‌ردوولامان بێت كه هه‌م حكوومه‌ت ئیشی باشی بۆ كردووه و ئیشی دیكه‌ش ماوه بیكات، هه‌م هه‌موومان یارمه‌تیده‌ری حكوومه‌ت بین. ناكرێت به قسه یارمه‌تی بده‌ین و بڵێین وه‌ره كێشه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه، به پڕوپاگەنده و ڕاگه‌یاندنیش هه‌رچی نه‌شێ به‌م حكوومه‌ته‌ی بكه‌ین و لێره و له‌وێش قسه‌یه‌ك بكه‌ین كه یارمه‌تیمان نه‌دات حكوومه‌ت بتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و قسانه‌مان به وردی تاوتوو كرد و به گیانێكی به‌رپرسیارانه سه‌باره‌ت به كۆی ئه‌زموونه‌كه و كۆی گرینگیی هه‌ڵبژاردن و كۆی ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و جیهانیش هه‌یه، قسه‌مان كردووه و ده‌توانم بڵێم ده‌رگایه‌كی نوێمان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت تا بزانین هه‌ردوولامان ده‌گه‌ینه چ ئه‌نجامێك و چۆنیش هه‌ردوولامان هه‌وڵ بده‌ین به هه‌موولایه‌كمان كێشه ئابوورییه‌كانی خه‌ڵك به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا گوتی "من هیچ قسه‌یه‌كی زیاده‌م له‌سه‌ر قسه‌كانی برای به‌ڕێز كاك مه‌لابه‌ختیار نییه، خۆشحاڵین له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتین و به ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ پێشوازی كراین. ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه جه‌نابی كاك مه‌لابه‌ختیار باسی كرد، ته‌وه‌ری زۆر گرینگ بوون، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ بوو به‌پێی قۆناغی ئێستای كوردستان، بیروبۆچوون ده‌رباره‌ی ئه‌و دانوستانه‌ی كه هیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ بكات ئاڵوگۆڕ كرا و گه‌یشتینه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی نێوانمان له ئاینده‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ردوولامان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت هه‌موو لایه‌كمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات ئه‌وه‌یه له‌ناوخۆمان وه‌ك هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كگرتوو بین به هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌شه‌وه، بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ریمی كوردستان تێیكه‌وتووه، تێپه‌ڕێنین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێچیرڤان بارزانی گوتی "سه‌باره‌ت به پرسی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ك له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پێشترمدا گوتوومه، ئه‌وه‌نده گوتوومانه ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ خه‌ڵكیشمان بێزار كردووه. هه‌ڵوێستی ئێمه ڕوونه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێبكه‌ین تاكو ئه‌و كێشانه‌ی له ساڵی 2005 به‌ولاوه دروست بوون، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه و هیوادارین به‌غداش هه‌مان خواستی هه‌بێت و هه‌ركاتێك ئه‌وان ئاماده‌بن، ئێمه ئاماده‌ین. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتیش، ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه و هه‌ردوولا قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه هاتوون تا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌ی ئێستا هه‌مانه، ئێمه ناڵێین هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك له كوردستان بكرێت مه‌رجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی و پارتی و هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی باش بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به گرینگ ده‌زانین و وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام و قووڵتر بكرێت، نه‌ك ته‌نیا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا، به‌ڵكو له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌دا توندوتۆڵ‌تر بكرێت و براده‌رانی یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن و ته‌نیا مه‌رجی سه‌ركه‌وتنیش له ئێستادا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به یه‌كگرتوویی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین".
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لیستی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ردی بۆ به‌غدا و مووچه‌ی پێشمه‌رگه، مه‌لابه‌ختیار گوتی "ئێمه ئه‌مڕۆ پرسیارمان كرد، ئه‌م شانده هیچ گفتوگۆ و ڕاوێژێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه پێش ئه‌وه‌ی بچن بۆ به‌غدا، خۆیان وه‌ك سێ حزب ڕیگایه‌كیان گرتۆته به‌ر و ڕۆیشتوون و كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ش تا ئێستا ورده‌كارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك باس نه‌كردووه تا بتوانین به ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێشتر گوتوومانه و دوو لایه‌نی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش گوتوویانه كه دانوستان ده‌بێت له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكرێت و ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش جه‌ختیان له‌وه كردووەته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌م دانوستانه له عێراقێكی یه‌كگرتوودا به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌نجام بدات. ئێمه وه‌كو یه‌كێتی و پارتی‌یش ئه‌مڕۆ هه‌مان قسه‌یان كرد، پابه‌ندین به‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌و حزبانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانن ده‌توانن ئه‌م ئه‌ركه به ڕێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن و خۆشتان ده‌زانن و پارتی و ئێمه‌ش داوه‌ت كراوین بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئێمه به ته‌نها نه‌چووین و به ڕه‌سمی نه‌چووین و كۆبوونه‌وه‌مان نه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌تی خۆی بۆ عێراق ڕوون كردۆته‌وه كه ده‌بێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه له‌سه‌ر بودجه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه و خه‌ریكه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش قسه‌یه‌كی باشیان كردبێت ئه‌وا سوپاسیان ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد " ئێمە ئاگاداری سەفەری ئەم سێ لایەنە نەبووین بۆ بەغدا، پێمان وابوو ئەگەر بە نیازن وەکوو حزبیش سەردانی بەغدا بکەن، باشتر دەبوو هەموو هێزەکانی تریان لەگەڵ بوایە، نە تەنیا یەکێتی و پارتی، هێزە کوردستانییەکانی تر، بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ بیانتوانیبا بەرگرى لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئەوە زۆر زۆر باشتر دەبوو لەوەی کە سێ لایەن بە تەنیا بچن بۆ بەغدا. ئەم حکوومەتەی ئێمە شەرعیەتی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان و لە دەنگی خەڵکی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر یەکلاکردنەوەیەكیش هەر دەبێ بە ڕێگەی سندووقی دەنگدان بێت و بەڵنیاییەوه ئەمە لەلایەن بەغدایشەوە سەلمێندراوە و ئەگەر دانوستاندنیش دەست پێ‌بکات، وەک کاک مەلابەختیاریش ئاماژەی پێدا، پێمان خۆشە ئەو سێ لایەنە قسەیەکی خێریان کردبێت لەوێ لەگەڵ لایەنی عێراقی، چ لەسەر مووچە، چ لەسەر هەر بابەتێک کە پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، بەڵام باشتر دەبوو کە هەموومان پێکەوە ڕۆیشتباین".
سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەش گوتی "خۆتان دەزانن ئێمە به قۆناغێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕین و تا ئەم شتانە تۆزێک ڕێک دەخەینەوە، كاتمان پێویستە، بەڵام بەڵنیاییەوه ئەولەویەتى یەکەمی حکوومەت ئەوەیە کە مووچە دابین بکات".
لە وەڵامی پرسیاریکدا سەبارەت بە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، مەلابەختیار گوتی "لەسەر ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەکەدا قسەمان کرد و ڕاوێژیش لەگەڵ لایەنەکانی تر دەکەین. سبەی کۆبوونەوەیەکی گرینگ دەبێ لەسەر کەرکووک، لەنێوان مەڵبەندی یەکێتی، لقی پارتی و ئەنجوومەنی پارێزگا و هەموو ئەوانە هەوڵ دەدەن لەم دوو ڕۆژە سیاسەتێکی ڕۆشنیان هەبێت سەبارەت بە کەرکووک. دۆخێکی زۆر نالەبار لە ناو کەرکووک هەیە. کەرکووک ناکرێت وەک شامی شەریف سەیر بکرێت، لە دۆخێکی نالەباری ئاوادا کە خەڵک هیلاکە، بە هەزاران کەس ئاوارەیە، خەڵک برسییە، حاڵەتێکی ئەمنی و عەسکەریی خراپ لە ناو کەرکووک هەیە. ئەمە کارێکی ئاسان نییە بڵێین هەڵبژاردن بە ئاسایی وەردەگرین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارەکەمان دایە دەست هەموو لایەنە سیاسییەکان، سبەینێ دەبێ لەسەر ئەو پرسە دوا بڕیاری خۆیان بدەن کە ئایا چۆن بەشداری له هەڵبژاردن دەکەن؟، یان چۆن بەشداری ناکەن؟، بۆ بەشداری ناکەن؟، هەموو ئەمانە دەبێ خۆیان بڕیارێکی لێ بدەن".
سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسێکی ئێران لەسەر دەنگۆی داڕشتنی پلانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شارەکانی ئێران لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە "شێوازی وتنەکەی زیاتر لە کۆمێدی دەچێت تا ڕاستی. یەکەم، ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە هەرێمی کوردستان دەستمان لەو کێشانەدا نییە لەگەڵ ئێران، ئێران دراوسێیەکی گرنگی ئێمەیە و وەکوو هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی باشین لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مه سیاسەتی ئێمە، سیاسەتی هەموو هێزەکان و سیاسەتی هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت. ئێمە بە هیچ شێوەیەک نابین بە هۆكارێك کە ئاسایش و ئەمنییەتی ئێران تێک بدەین. بە پێچەوانەوە، دەمانەوێ هەموو لایەنەکان لەوە تێبگەن کە ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێک، پرسێکی ناوخۆی ئێرانە و هیچ پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و هیوادارین چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە لە چوارچێوەی ئێران‌دا".
دەربارەی قەیرانی دارایی له هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە، جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتی "من ناتوانم مژدەی ئەوە بده‌م کە دەتوانین قەیرانی دارایی بە ئاسانی تێدەپەرێنین، بەڵام ئەوەندە دەتوانم بڵێم هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە و ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە ئەم دۆخە داراییە و ئەم دۆخه کە لە کوردستان هەیە تێپەرێنین. وەک خۆم گەشبینم بەوەی کە دەتوانین، بەڵام ئێستا نە،بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوە تێپەڕێنین".
هەر لەو بارەیەوە، مەلابەختیار گوتی "ئێمە کاتی خۆی کۆمەڵێک پێشنیازمان کرد سەبارەت بە فرۆشتنی مڵک و زەویی کشتوکاڵی و هەنگاوی باش چووەتە پێشەوە و دەتوانێت لەوبارەیەوە یارمەتیدەرێکی باشی حکوومەت بێت، بۆ ئەوەی بڕێک لە کێشەکانی هاووڵاتی چارەسەر بکات".
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتیش مەلابەختیار گوتی "لە ڕاستیدا ڕێککەوتنی ستراتیژی، ئەرکە مێژووییەکانی خۆی بەجێ هێناوە. هەموو ئەو پیلانە گەورانەش لێمان کرا، دەستکەوتەکانمان و چارەنووسی هاوبەشی هەموو لایەنەکان ئەوەندە گرینگ بوو، ئەو پیلانە نەیتوانی زەفەر بە حکوومەتەکە بەرێ. بۆ ئێستا و لەمەودوا، هەم ئێمە نەخشەرێگامان هەیە و هەم پارتی‌یش بیر لە جۆرێک پەیوەندی دەکاتەوه لەگەڵمان، بۆیە ئێستا بیر لە پەیوەندیی نوێ دەکەینەوە لە نێوانماندا".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردایەتیی یەکێتی، بەتایبەتیش دوای گەڕانەوەی کۆسرەت ڕەسووڵ، مەلابەختیار گوتی "لەبەر ئەوەی یەکێتی هیچ نهێنییەکی ناچێتە دەرەوە، بۆیە باسی ئەم نهێنییەش ناکەم".
سەبارەت بە وادەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند "ئێمە ئەوەمان لە کۆبوونەوەکەدا نەبینی کە یەکێتی ئامادە نییە بۆ هەڵبژاردن. هەڵبژاردن بابەتێکە لەنێوان سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمان و کۆمسیۆن یەکلا دەکرێتەوە. تا ئێستاش هەموو لایەنێک یارمەتیدەر بوون بۆ ئەو بابەتە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەم سێ لایەنە ئونجام بدرێت و دوای ئەوە بڕیار بدرێت کەی وادەی هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت".
دەربارەی پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە "ئەو پشتگیرییانە گرینگن بۆ هەرێمی کوردستان، لە ڕووی سیاسی و دەروونیشەوه گرینگە و پەیامێکیشە بۆ بەغدا کە ئەم قەوارەیەی ئێستا هەیە بە ناوی هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستوورییە لە چوارچێوەی عێراقدا و پشتگیری لەوە دەکەن کە کێشەکان دەبێ لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا چارەسەر بکرێن. بە بۆچوونی ئێمە زۆر زۆر گرینگ بوون، بە تایبەتی ئەو دوو دیدارەی کە هەمانبوو لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا. بەدڵنیاییەوه کۆبوونەوەی تریشمان هەیە لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەم بابەتە. ئەمانە گرینگ بوون، بەڵام لەوە گرینگتر ڕەوشی ناوخۆ و یەکڕێزیی خۆمانە. بەدڵنیاییەوه ئەگەر هێزە سیاسییەکان، هێزە کوردستانییەکان یەکگرتوو بن لەو پرسانەی پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، باشتر دەتوانین بەسەر کێشەکاندا زاڵ بین".
لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵیشەوه، ئاماژەی بەوە كرد "ئەو بابەتە ڕێکاری یاسایی خۆی هەیە و ڕاستە دەستیان لە کار کێشاوەتەوه، بەڵام دەبێ دەستلەکارکێشانەوەکەیان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت، لەلایەن ئێمەوە پەسەند نەکراوە و بەپێی یاساش ئەوان دەبێ لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن. نازانم بۆچى چەند مانگ پێش هەڵبژاردن لە حکوومەت دەرچوون؟، وەڵامی ئەوەمان دەوێ. ئەوان چوار ساڵ لەگەڵمان بوون، تازە تێگەیشتوون ئەم حکوومەتە وایە؟، ئێمە ئەم پرسیارانەمان هەیە. لەبەر ئەوە جارێ قسەیان لەگەڵ بکەین بزانین مەسەلە چییە؟".
نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، گوتی "ئەوەی کە پێمان وایە پێویستە، پشتگیری لەوە دەکەین کە هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بەشدار بین لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا".
سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوت بە عێراق، بەڕێزیان باسی لەوە کرد "مەسەلەی ئێمە ڕادەستکردن یان ڕادەستنەکردن نییە، مەسەلەی ئێمە پرسێکی دەستوورییە، لەناو دەستووری عێراقدا ڕێکاری چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان دیاری کراوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕێکارانە، ئێمە وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین ئەوپەڕی هاوکار بین لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی ئەم مەسەلەیە چارەسەر بکرێت بە پێی دەستووری عێراق".





