٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info
فۆتۆ: ڕووداو

 

هەولێر-KDP.info-  مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی کۆ بوونەوە و، پێوەندیی نێوانیان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان و رەوشی ئێستای ھەرێمی كوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەیان دەبێ.


شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتنە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی سەرۆكایەتیی دەكات و ئەندامانی شاندەكە پێكاھاتوون لە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، د. رۆژ نووری شاوێس، ھۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد شەھاب ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی.
لەلایەن یەکێتییشەوە، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، سەعدی پیرە، مەلابەختیار، عومەر فەتاح، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، شۆڕش ئیسماعیل و حاكم قادر حەمەجان شاندی یەکێتییان پێک‌هێناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار