٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڵگەم لایە نزیكەی 2 ھەزار خێزانی عەرەب ھاوردەی سنووری كەركووك كراون

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ٥٠ واژۆیامان كۆ كردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پرسی بەعەرەبكردن بخاتە بەرنامەی كارەوە و، بۆ ئەو مەبەستەیش بەڵگەی پێویستیان ئامادە كردووە.

پڕۆسەی بەعەرەبكردن لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە جارێكی دیكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستی پێ كردووەتەوە و، لە ئێستادا ئەو عەرەبانەی دوای ڕووخانی رژێمی بەعس قەرەبوو كراونەتەوە بەپێی ماددەی ١٤٠، جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە و دەست بەسەر موڵك و ماڵی كوردەكاندا دەگرن.

لەم بارەیەوە، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پڕۆسەی بەعەرەبكردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەردەوامە و، ئێمە بۆ رێگریكردن لەو پرۆسەیە لە پەرلەمانی عێراق ٥٠ واژۆمان كۆ كردووەتەوە و داومانەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزوترین كات بیخاتە بەرنامەی كارەوە و، رێگری لەو پرۆسەی بەعەرەبكردنە بكرێت".

لەبارەی ئەوەی تا چەند بەڵگەی پێویست سەبارەت بە بوونی ئەو پرۆسەیە ئامادە كراوە، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "من بەڵگەم ئامادە كردووە كە تەنیا لە سنووری كەركووك ھەزار و ٨٩٠ خێزانی عەرەب ھاوردەی سنووری كەركووك كراون، بۆیە ئێمە دەمانەوێت رێگری لەو پڕۆسەیە بكەین، چونكە ئەو ناوچانە كوردستانین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار