سه‌فین دزه‌یی تۆمه‌تێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه: خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێر به‌ڕێوه نابرێن

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ىكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێ، هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و، هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، سایتى ته‌سنیمى ئێرانى له زارى ئاغاى موحسینى ڕه‌زایى، سكرتێرى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه گوایه خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن!.
(سه‌فین دزه‌یی) هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه ''ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه بێبنه‌مایه كه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و، هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ.''
(دزه‌یی) دووپاتیشی ده‌كاته‌وه ''هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌میشه خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به دراوسێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ناكەن.''




