حکوومەت جه‌ژنى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن پیرۆز ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان جەژنی خوشک و برایانی ئەرمەن پیرۆز دەکات و دووپاتى ده‌كاتەوە كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كار و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و پاراستنى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگرى لێ ده‌كات.
جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح به‌پێى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له جیهان، له ته‌واوى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. جه‌ژنێكى ئارامیان بۆ ده‌خوازین، به‌و هیواى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له دۆخێكى باشتردا بكه‌نه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كار و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و پاراستنى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگرى لێده‌كات.
دووباره جه‌ژنى هه‌موو خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس پیرۆز ده‌كه‌ین و هه‌ر له خۆشی‌دا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
٦/١/٢٠١٨




