كه‌وڵۆسی: وەفدەکەی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ بەرژەوەندیی کوردستان نەچوونەتە بەغدا
__2018_01_06_h15m42s14__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، ڕۆیشتنی وه‌فدی حزبی بۆ به‌غدا به زیان ده‌شكێته‌وه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان، كه دوژمنان هه‌وڵی دووله‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و چالاكانه‌ی باسی شه‌رعیه‌ت ده‌كەن، بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه حزبیه بۆ به‌غدا.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "ڕۆیشتنی وه‌فدی حزبی له سلێمانیه‌وه بۆ به‌غدا زۆر ناته‌ندروسته، له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان ڕۆیشتوونه‌ته به‌غدا، ناتوانن نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ موحاسه‌سه‌ی حزبیی لۆكاڵی، كه دواجار زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان."
كه‌وڵۆسی دەڵێت: "گه‌لی كوردستان كه‌سی له‌و حزبانه ڕانه‌سپاردووه، بڕۆن به ناویانه‌وه قسه و پێوه‌ندی ببه‌ستن، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه و ده‌زگای شه‌رعیی خۆی هه‌یه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردن و دانوستان، کە له‌سه‌ر ئاینده و مافه‌كانی كوردستانیان گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا."
له‌باره‌ی خه‌ونی دوژمنان بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان و دابڕینی سلێمانی له هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌و چاودێرە سیاسییه گوتی: "پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و سێی حزبه بۆ به‌غدا كۆبوونه‌وه بكات و لێكۆڵینه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و حزبانه بكات، كه ئێسته دوژمن له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی شه‌رعیی كوردستانه، به ڕای ئێمه‌ش ڕۆیشتنی ئه‌و وه‌فده له‌و شێوه حزبیه‌دا خزمه‌ت به‌و ئه‌جێندا مه‌ترسیداره‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، پێویستیشه چالاكان و ڕۆشنبیران، بێنه ده‌نگ و ڕێگه له مه‌رامی حزبه لۆكاڵیه‌كانی سلێمانی بگرن، كه پێشتر باسی شه‌رعیه‌تیان ده‌كرد، ده‌ی پێمان بڵێن كێ شه‌رعیه‌تی به‌م حزبانه داوه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌فده باس له‌وه ده‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌كانیاندا باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان كردووه.
كه‌وڵۆسی ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به مووچه‌یه، ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ئالیه‌تی چۆنیه‌تیی دانوستان و چاره‌كردنی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه، نه‌ك حزب، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت بێ حیسابكردن بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مووچه دابه‌ش بكات، ئه‌و جۆره جووڵەیەی به‌غداش زۆر مه‌ترسیداره، له نێوخۆش هاوكاری هه‌یه."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




