٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا پرۆسەی وردبینی تەواو دەبێت، شاندەکەی ھەرێم لە بەغدا دەمینێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران گوتی، کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، بەردەوام دەبێت و تاوەکو پرسەکە کۆتایی پێدێت.

حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستییان بۆ ڕەوانە بکات بۆ وردبینیکردن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی ھاوبەش پێک ھێندراوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و شاندەکەی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدای کردووە و کۆبوونەوەیه‌كیشیان ئەنجام داوە.
ئەندامی لیژنەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران (یووسف سورچی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو پرۆسەی وردبینیکردنەکە تەواو دەبێت.''

(یووسف سورچی) ده‌ڵێ، دیار نییە کەی پرۆسه‌ی وردبینیكردنه‌كه‌ تەواو دەبێت، ''هه‌ڵبه‌ته‌ کاتی پێویستە.''

وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌ڵێ، کار و کۆبوونەوەی ئێمە تەنھا لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران پێکھاتووە و لەگەڵ ھیچ لایەنێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام نادەن.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار