مەرامی شاندی گۆڕان و ''پاشكۆ''كانی بۆ بەغدا ئاشکرا بوو
__2018_01_01_h14m59s16__HK.jpg)
ههولێر-KDP.info- سهرچاوهیهكی باوهڕپێكراو ئاشكرای دهكات، ئهو شاندهی چوونهته بهغدا بە نیازن داوا لە عەبادی بکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەداتە دەست وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم، بەڵکو لەبری ئەو وەزارەتانە بیداتە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکان.
شاندی گۆڕان و پاشكۆیەكانی، کۆمەڵ و هاوپەیمانی، بەبێ حزبەکانی دیکەی کوردستان چوونەتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کۆ بوونەوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری هاوکات لەگەڵ چوونی شاندەکە ڕایگەیاند، بۆ مەسەلەی قوتی خەڵک چوونەتە بەغدا، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاو ببێتەوە گوتی، کە شاندەکە بە نیازن داوا لە عەبادی بکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەداتە دەست وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم، بەڵکو لەبری ئەو وەزارەتانە بیداتە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندێکی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم پێشتر چوونەتە بەغدا بۆ کاری مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە.
هەندێک لە چاودێران پێیان وایە، چوونی شاندی سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەم بارودۆخەدا کە بابەتی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەغدا گەیشتووەتە قۆناغی چوونی شاندی دوو وەزارەتی تەندرووستی و پەروەردە بۆ بەغدا، گومان دروست دەکات و ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەکاتەوە کە شاندی بەناو ئۆپۆزسیۆن بییەوێ حکوومەتی بەغدا رازی بکات بەوەی کە کابینەی هەرێم لە پرۆسەی ناردن و پێدانی مووچەی فەرمانبەران وەردەر بنێت و، بابەتی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکان زیندوو بکاتەوە.
چاودێران لهسهر ئهو باوهڕهن، كه ''ڕازیکردنی عەبادییش بەو پێشنیازە عەرەبوونی پێویستە. لەم کاتەدا کە باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئارادایە، سەرکەوتووترین عەرەبوونیش ئەوەیە کە ئەو شاندە نانیشتیمانییە وەعدی ئینتخابی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بدەن''، لە لێدوانی ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی شاندەکە بۆ بەغدا، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی رایگەیاند، ''هیچ هێڵێکی سوورمان نییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ هیچ کەسایەتی و هیچ لایەنێکی سیاسیدا.''
وهك سەرچاوەكهش دهڵێ، ئەگەر ئەو داوا عەرەبوندارەی شاندەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق گوێی لێ بگیرێ، ئەوا مەسەلەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبێتەوە کە ئەو کات ئۆباڵێ نەهاتنی مووچە دەبێ بخرێتە ئەستۆی گۆڕان و دوو گرووپە پاشكۆیەكەی كە كۆمەڵ و ھاوپەیمانێتییەكەی بەرھەم ساڵحن.




