نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، هه‌ردوولا به پێویستیان زانی ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه، زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت تاكو زه‌مینه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جیددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق بڕه‌خسێنرێ.
له‌و دیداره‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/1/2018، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها باس له دواهه‌نگاوه‌كان و پێكهێنانی لیژنه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عیراقدا كرایه‌وه و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌كرێ هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه تاكو هه‌نگاوی زیاتر به ئاراسته‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كان بنرێن.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و بارودۆخی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و كار و چالاكی و پلانی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




