٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو..سێ ھاووڵاتیی کورد ڕفێندران

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو -KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان خورماتوو بۆ کفری سێ ھاووڵاتیی کورد لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراون، کە ئەو ناوچەیە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە پارێزگاریی لێ دەکرێت.

دوای ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنووری قەزای دووزخورماتوو دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە تەواوەتی تێکچووە و بەردەوام کردەوەی تیرۆریستی و کوشتن و ڕفاندن ڕوو دەدات و چەندین گرووپی جیاجیاش لە ناوچەکە سەری ھەڵداوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.

لەم بارەیەوە، بەرێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، کاوە مەلا پەروێز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان دووزخورماتوو-کفری چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ ھاووڵاتیی کوردیان ڕفاندووە، کە شوفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگربوونە و لەو ڕێگایە کار دەکەن و تا ئێستاش نازانرێت ئەو چەکدارانە کێ بوونە.''
کاوە مەلا پەروێز گوتیشی: ''ئەو ناوچەیە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە پارێزگاری لێ دەکرێت و ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە، بەڵام ئەوان بەردەوام دژایەتیی کورد دەکەن و خانووی کورد لە خورماتوو دەتەقێننەوە و تاڵانی دەکەن، بۆیە پارێزگاریش لە کوردەکان ناکەن.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار