نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ كۆنسووڵى نوێى توركیا له هه‌ولێر، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/1/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هاكان كاراچاى كۆنسووڵى نوێى توركیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كۆنسووڵى نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به دیداره‌كه، تیشكى خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كۆنسوولخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر و جه‌ختى له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵدان و هاوكاریكردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆنسووڵى نوێى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی به‌رله ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه توركیا هاوكار بووە و پشتگیریی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند كه توركیا وه‌ك دراوسێیه‌كی گرینگی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ‌دا بگێڕێت.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




