مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەلی نادر دەكات

بەڕێزان خانەوادەی عەلی نادر خۆشناو
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، كەسایەتیی دەڤەری خۆشناوەتی خوالێخۆشبوو (عەلی نادر خۆشناو)ـمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەرێزتان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




