مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە دێوانە ئاغا ئاكرەیی دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز دێوانە ئاغا ئاكرەیی..
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندازیار (دڵشاد سەدرەددین) برازای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سەرۆك
3ـی1ـی2018




