نەوت بەسەر زیاتر لە ٤ هەزار خێزانی ئاوارەدا دابەش کرا

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، نەوتی سپیی بەسەر سەرجەم دانیشتوانی کەمپی حەسەنشام م٢دا دابەش کرد.
دوێنێ ٢/١/٢٠١٧، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی حەسەنشام م٢، نەوتی سپییان بەسەر زیاتر لە ٤٠٠ خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد.
کەمپی حەسەنشام م٢ دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە و دەوروبەری، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێت.




