٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی نەبی ئیبراهیم و جەوهەر قادر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پەیامی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی (نەبی ئیبراهیم بۆڵی) و (جەوهەر قادر ئاوەكەڵەیی) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی نەبی ئیبراهیم بۆڵی..

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شوڕشی مەزنی ئەیلوول، كەسایەتیی عەشیرەتی بۆڵی (نەبی ئیبراهیم بۆڵی)ـمان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمانی بۆڵی دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

 

 لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 انالله واناالیە راجعون.

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەڤاڵی بەڕێز جەوهەر قادر ئاوەكەڵەیی..

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (گەڵاوێژ حوسێن) هاوژینی شەهید (كوێخا قادر ئاوەكەڵەیی)ـمان پێ گەییشت.

  بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەرێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله وانا الیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار