٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئێران دەڵێت، ئێران بۆ كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، هەرێمی ئاگادار ‌كردووەتەوە و لە ئەمڕۆوە دەكرێنەوە‌.

(عەبدوڵلا ئاكرەیی) ڕایگەیاند‌، "سەعات 12 و نیوی شەوی ڕابردوو بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی ئاگاداری ئێمەیان كردەوە و گوتیان بڕیارمان داوە كە دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بكرێنەوە، بەپێی بەدواداچوونەكانیشمان پەروێزخان كراوەتەوە و چاوەڕوانی كردنەوەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیشین."

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئێران، بۆ ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەیشی دا، "كردنەوەی مەرزەكان بە ڕووی خەڵك و گەشتیاران و بازرگاكاندا دەبێت وەكوو پێشوو".

(ئاكرەیی) هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو كە، "پرسی خاڵە سنوورییەكان كێشەیەكە لە نێوان ئێمە و ناوەندە و پەیوەندیی بە وڵاتانی دیكەوە نییە."

لە 14ـی ئۆكتۆبەری 2017، لە دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، ئێران بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق، هەرسێ دەروازەی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخانی داخست، دوای تەنیا 10 رۆژ ئێران دەروازەی باشماخی كردەوە، ئەمڕۆیش پاش 79 رۆژ، هەردوو دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بڕیاری كردنەوەیان دراوە.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار