مامۆستایانی زانکۆ: خەونی بەغدا بۆ گۆشەگیرکردنی هەرێم لە گۆڕ نرا
__2018_01_01_h14m59s16__HK.jpg)
سلێمانی-KDP.info- له پاش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له 25ی ئه‌یلوول، حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی دا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌رێمی كوردستان گۆشه‌گیر بكات، ماموستایانی زانكۆ و شاره‌زایانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێن، خەونی بەغدا کە دەیویست هەرێمی کوردستان گۆشەگیر بکات لە گۆڕ نرا.
(سیروان حەمه‌شه‌ریف)، ماموستای زانكۆ و شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ئێستادا پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا به‌تایبه‌ت وڵاتانی زلهێز له‌وپه‌ڕی دره‌وشاوه‌ییدایه." سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وەی زۆرێك له وڵا‌ته زلهێزه‌كان په‌یام و پشتیوانیی خۆیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه، بانگهێشتی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه بۆ وڵاته‌كانیان، به مه‌به‌ستی دیداری دیپلۆماسی، (حەمه‌شه‌ریف) گوتی: "به‌غدا له پاش 25ی ئه‌یلوول زۆر هه‌وڵی دا هه‌رێمی كوردستان گۆشه‌گیر بكات، به‌ڵام بینیمان نه‌ك نه‌یتوانی ببێته ڕێگر له به‌ره‌وپێشچوونی پێوه‌ندییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كانی كوردستان، ئه‌وه وڵاتانی دنیا خۆیان داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی وڵاته‌كانیان بكات بۆ چاوپێكه‌وتن و پشتیوانیی خۆیشیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دووپات ده‌كه‌نه‌وه، داواش له به‌غدا ده‌كه‌ن به پێی ده‌ستوور ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان دابین بكات." بڕیارە لە ڕۆژانی دابێ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمیی وڵاتی به‌ڕیتانیا سه‌ردانی ئه‌و وڵا‌ته بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ڕیتانیا كۆ ببێته‌وه. له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، (میران حوسێن)، مامۆستای زانکۆ، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "پێگه‌ی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دنیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆتاییهێنانی پێوه‌ندیه‌كانی كوردستان به دنیای ده‌ره‌وه، به‌ڵام بینیمان وڵاتان له چ ئاستێكی باڵادا پێشوازی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم ده‌كەن، كه كه‌متر نییه له پێشوازیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ." له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی داخستنی كونسووڵخانه‌كانی وڵاتان له هه‌ولێر كه زیاتر له 25 نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسووڵخانه‌ی وڵاتان هه‌یه و به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، (میران حوسێن) ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی عێراق زۆر هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵیۆزخانانه‌ی وڵاتان له به‌غدا كه كۆنسووڵخانه‌یان له هه‌ولێر دابخه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون، بڕۆنه ژێر باری ئه‌و داوایه‌ی به‌غدا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه وڵاتانی زلهێز هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێزیان ده‌وێت، به‌رده‌وامیش ده‌بن له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




