نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتالیاوه پێگه‌یشت

هەولێر-KDP.info- له نامه‌یه‌كدا بۆ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، (پاولۆ جێنتیلۆنى)، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتالیا هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: "پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ چاره‌كردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى ٢٠٠٥. هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ین دیالۆگ بكه‌ن و له‌نێو خۆیاندا هاوكار بن".
(پاولۆ جێنتیلۆنى)، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتالیا له نامه‌كه‌یدا كه ڕۆژى ٢٧/١٢/٢٠١٧ ئاراسته‌ى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئیتالیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر ڕازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ ڕزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو".
(جێنتیلۆنى) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر. ئیتالیا كه ڕاهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌مێنته‌وه.




