پەرلەمان و حکوومەت و کۆمسیۆن لە کۆبوونەوەی دابێ رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکەن

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، پێشنیار كرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێشنجشه‌ممه ٢٨/١٢/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستخۆشی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانیان له ماوه‌ی ڕابردوودا كه ئێستاش له هه‌وڵی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین پێشنیار و بیروبۆچوون سه‌باره‌ت به داواكاری و پێدوایستییه لۆجیستییه‌كانی كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت بێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێی بكه‌ن و ئاماده‌ییی حكوومه‌تیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش به‌پێی یاسا و ڕێساكانی خۆیان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار كرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان.




